سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عیراق کرد
سام
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥





سام
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فیلەکان، دەستەی ژیانی وشکانی زیمبابۆی بڕیاریداوە بە سەربڕینی دەیان فیل و دابەشکردنی گۆشتەکەی بەسەر هاووڵاتیاندا، عاجەکەشی بۆ دەوڵەت دەبێت.
دەستەی ژیانی وشکانی لە زیمبابۆی بڕیاریداوە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فیلەکانی ئەو وڵاتە و ئەو هەڵاوسانەی لەسەر ئاژەڵان دروست بووە، بە دەیان فیل سەرببڕێت و عاجەکەی بۆ دەوڵەت بێت و گۆشتەکەشی بەسەر خەڵکدا دابەش بکات.
زیمبابۆی لەرووی ژمارەی فیلەوە، لە دوای بۆتسوانا بە دووەم وڵاتی جیهان دادەنرێت.
دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەرچی هێشتا ژمارەی ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێن دیاری نەکراوە، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا 50 فیل دەکرێنە قوربانی.
ئەگەرچی زیمبابۆی عاجەکانی بۆ دەوڵەت هەڵدەگرێت، بەڵام لەئێستادا جگە لە کۆگاکردنیان، بەهۆی قەدەغەی بازرگانیکردن بە عاجی فیلەوە لە جیهاندا، ناتوانێت هیچ مامەڵەیەک بەو عاجانەوە بکات.
ساڵانە زیمبابۆی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فیلەکان و رێگری لە قەیرانی خۆراک و وشکەساڵی، یان ئەو ئاژەڵانە دەگوازێتەوە بۆ وڵانی دیکە، یانیش دەیانکاتە قوربانی.
ساڵی رابردووش زیمبابۆی 200 فیلی کردە قوربانی، کە لە ساڵی 1988ـەوە بە گەورەترین ژمارەی سەربڕێنی فیلەکان دادەنرێت لەو وڵاتەدا.
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پرۆژەیەك بۆ بە جینۆساید ناساندنی كیمیابارانی هەڵەبجە پێشكەش بە پەرلەمانی سویسرا دەكات.
گروپی پەرلەمانتاران بۆ داكۆكیكردن لە مافی نەتەوەی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان لە پەرلەمانی سویسرا، پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆژەكەی یەكێتی نیشاندا بۆ بەجینۆساید ناساندنی كیمیابارانی هەڵەبجە.
سالار سەرحەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە كوردستانییەكان لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی و سەرۆكی وەفدەكە رایگەیاند، یەكێتی ئەم پرۆژەیەی وەك حزبێكی ئەندام لە رێكخراوی ئینتەرناسیۆنال پێشكەش كردووە كە ئامانجی ئەوەیە پەرلەمانی سویسرا هاوشێوەی پەرلەمانی بەریتانیا، هۆڵندا، سوید و نەرویژ بە رەسمی دان بەو تاوانەدا بنێت كە لە دژی گەلی كورد ئەنجامدرا.
رۆژی 2ی ئەم مانگە، وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك ئەندام لە رێكخراوی ئینتەرناسیۆنال بانگێشتی پەرلەمانی سویسرا كرا بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆی كۆمیتە تایبەتەكانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەسەر پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
دۆناڵد ترەمپ باس لە سەرۆکی چین دەکات و دەڵێت، پیاوێکی باشە و سەرسامیم، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵیدا کارێکی ئەستەمە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، سەرسامی شی جین بینگی سەرۆکی چینم، پێشتر سەرسامی بووم و سەرسامیشی دەبم، بەڵام پیاوێکی زۆر توند و سەرسەختە، ئەستەمە مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت.
هەر دوو خولەک پاش ئەوەش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'تروز' نووسیویەتی، لەمێژووی 30 ساڵی رابردوویدا ویلایەتە یەکگرتووەکان باشترین مانگی ئایاری هەبوو، جارێکی دیکە ئەمریکا دەبێتەوە بە مەزن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ململانێکانی نێوان چین و ئەمریکا لە رووی ئابوورییەوە بەردەوامی هەیە، بەتایبەت لە ماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا بەخولی یەکەم و ئێستایەوە، ئەمساڵیش جێبەجێکردنی یاسای باجی گومرگی ترەمپ گرژی لەنێوان پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتەدا زیاتر دروست کرد.
هەر لێدوانێکی نوێ لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت و زێڕ هەیە، بەوپێیەی زێڕ وەک پەناگەیەکی پارێزراو دەبینرێت لەکاتی دروستبوونی هەر گرژییەکدا نرخەکەی زیاد دەکات و لەکاتی رەوینەوەی دۆخەکەشدا نرخەکەی روو لە نزمبوونەوە دەکاتەوە.