لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک کۆمار سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبەغداد کرد
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی سەردانی بارەگای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کرد لە بەغداد
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردە و کادر و رێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یۆبیلی زێڕین ) و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەکارەکانیان بەمەبەستی چەسپاندنی بنەماکانی دێموکراسی و مافی مرۆڤ لەوڵاتدا و بەدیهێنانی دادپەروەری و ژیانێکی ئازاد و شایستە بۆ هاوولاتیان لەکوردستان و هەموو عیراقدا.
ئەمەش لە میانەی سەردانێکی سەرۆک کۆمار هات کە ئەمڕۆ بۆ بارەگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد و لە لایەن نزار محەمەد سەعید لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لێکرا.
سەرۆک کۆمار لەگەڵ بەرپرسان و ئەندامانی نووسینگەی بەغداد کۆبووەوە و ئاماژەی بە هەنگاوەکانی یەکەمی دامەزراندن و هەوڵەکانی سەرۆکی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال و قارەمانێتی و قوربانیدانی شەهیدان کرد لەسەر رێگەی رزگاربوون لە دیکتاتۆری و ستەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و یاوەرەکانی خواست لە بەرەوپێشبردنی بەهاکانی دادپەروەری و چەسپاندنی دیموکراسی لە وڵاتدا.
هەروەها له کۆبوونەوەکه دا دوایین پێشهاته سیاسیی و ئەمنی و ئابوورییەکان لەسەر گۆڕه پانی ناوخۆیی و هه رێمی تاوتوێ کرا.
لای خۆیەوە بەرپرسان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان - بەغداد خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەی سەرۆک کۆمار دەربڕی و پەرۆشییان بۆ تەواوکردنی کاروانی قوربانیدان و بەخشین لەخزمەتی خەڵکی کوردستان و سەرجەم عیراقییەکان دووپاتکردەوە.