دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق بڕیار لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە دەدات
هەساو ئەمیر
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە بدات.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق راگەیەنراوێکی لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر راگرتنی موچەی هەرێم سکاڵا لە دادگاکە تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە زووترین کات وەڵامی سکاڵاکە دەدەنەوە، کە لەلایەن ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمەوە تۆمار کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، پێدەچێت دادگا بە بڕیارێک، بڕیارەکەی دادگای عیراق رابگرێت و دوای ئەوەش دەست بە ناردنی پارەی موچەی مانگی پێنج بکرێت.