سەرۆک کۆمار پێشوازی له سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لە بەغداد پێشوازی لە فائق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێکران و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری یاسا و پتەوکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی .
سەرۆک کۆمار ستایشی رۆڵی دادوەری کرد لە چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دەستپاکی و شەفافییەت و جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانیکردن لە سەربەخۆیی دادوەری کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە دانانی بناغەی دەوڵەتی دامەزراوەکان.
هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری بنیاتنەرانەی نێوان سێ دەسەڵاتەکە کردەوە بەپێی پرەنسیپی جیاکردنەوە و تەواوکاری، بەشێوەیەک کە ئەدای کاریگەر و هاوسەنگ مسۆگەر بکات کە دامەزراوەکان سەقامگیری بەهێز بکات، رێڕەوی دیموکراسی بپارێزێت و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات.
لای خۆیەوە دادوەر فایەق زێدان جەختی لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردەوە بۆ پاراستنی پرەنسیپەکانی دادپەروەری و سەروەری یاسا و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەزگای دادوەری بەردەوامە لە پەرەپێدانی میکانیزمی کاری دادوەری و بەرزکردنەوەی کارایی بەشێوەیەک کە وەڵامی خواستەکانی هاووڵاتیان بداتەوە لە جێبەجێکردنی یاسادا.