كۆمسیۆن داوا لە حزبەكان دەكات سەردانی ئۆفیسەكان بكەن بۆ وەرگرتنی كۆد بۆ كاندیدەكان
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوا لە حزب و هاوپەیمانێتیەكانی دەكات ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن، كۆد وەربگرن بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانیان.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو حزب و هاوپەیمانێتیانەی خۆیان تۆماركردووە و دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن سەردانی كۆمیسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنی كۆد بەمەبەستی پێشكەشكردنی كاندیدەكانیان.
كۆمیسیۆن داواش لە كاندیدە سەربەخۆكان و پێكهاتەكان دەكات سەردانی ئۆفیسی كۆمسیۆن بكەن لە پارێزگاكانیان بۆ هەمان مەبەست.
ئەوەش لەكاتێكدایە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی تا 24ی 6 درێژكردووەتەوە و لە هەرێمی كوردستان هیچ هاوپەیمانێتیەك تۆمار نەكراوە.