سەرۆک کۆمار پێشوازی لەسەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی کرد
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پێشکەوتنەکانی رەوشی ئەمنی لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا تاوتوێکران و سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر پێویستی هەوڵدان و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری کردەوە بۆ باشترکردنی سەقامگیری رەوشی ئەمنی وڵات.
سەرۆک کۆمار ستایشی قوربانیدانی ئەندامان و ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و رۆڵی بەرچاویانی کرد لە لەناوبردنی چەتەکانی تیرۆریستی داعش.
سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ناوچەکە لە بوارەکانی ئاسایش و هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کردەوە و تەئکیدیشی لەپێویستی بەگەڕخستنی تەوژمی ئەمنی و هەواڵگری کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی دیاردە نامۆکانی کۆمەڵگاکەمان و پاکتاوکردنی کۆمەڵگا لێیان و چالاککردنی میکانیزمەکانی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان بۆ چالاککردنی لایەنی زانیاری.
لای خۆیەوە حەمید شەتری سوپاسی جەنابی سەرۆک کۆماری کرد بۆ رێنماییە بەنرخەکانی هەروەک کورتەیەکی تێروتەسەلی سەبارەت بە کێشە جۆراوجۆرەکانی عیراق و ناوچەکە پێشکەشی جەنابی سەرۆک کردو پەرۆشی بەردەوامیانی بۆ پتەوکردنی سەقامگیری دوپاتکردەوە بەشێوەیەک کە ژیانی هاووڵاتیان مسۆگەر بکات.
