د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ لە بەغداد، پێشوازی کرد لە سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لە دیدارەکەدا، رەوشی گشتیی وڵات و پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان تاوتوێکران .

جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و بەردەوامبوونی هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکان، لە پێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجی عیراقییەکان.

هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کرا، و جەخت لەسەر گرنگی بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عیراقی کرا.