یەدەگی ئاوی عیراق لە نزمترین ئاستدایە لە ماوەی 80 ساڵی رابردوودا، لێپرسراوێکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراقیش دەڵێت: بەهۆی کەمی باران بارین لەمساڵدا ناچارین رووبەری زەوی کشتوکاڵی کەمبکەینەوە.

خالید شمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق رایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق لە نزمترین ئاستیدایە لە ماوەی 80 ساڵدا، بەهۆی خراپی وەرزی بارانبارین و کەمبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات.

وتیشی، کەمی ئاو لە ساڵی 2024 خراپترە و ناچارین رووبەری ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی لەم هاوینەدا چێنراون کەم بکەینەوە.

وتەبێژی وەزارەتەکە دەشڵیت، لە سەرەتای وەرزی هاویندا چاوەڕوان بووین لانیکەم 18 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو کۆبکەینەوە، بەڵام ئێستا نزیکەی 10 ملیار مەتر چوارگۆشە یەدەگ ئاومان کۆکردەوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لەناو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵییەک کە بۆ ماوەی پێنج ساڵە بەردەوامە، بەغداد بەردەوام رەخنە لەو بەنداوانە دەگرێت کە لەسەر دوو رووبارەکە لە وڵاتانی سەرەوەی تورکیا و ئێران دروستکراون، کە ئاستی ئەو دوو رووبارەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی عێراق پێکدەهێنن.

هاوکات بەمەبەستی دڵنیابوون لە بەردەستبوونی ئاوی خواردنەوە بۆ 46 ملیۆن عیراقی، دەسەڵاتداران لە ساڵانی رابردوودا ناچاربوون رووبەری کشتوکاڵی کەمبکەنەوە.