باڵیۆزی ئێران لە بەغداد: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عیراق ساڵانە دەگاتە 13 ملیار دۆلار
ئاکام
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥
باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایدەگەیەنێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە نێوان وڵاتەكەی و عیراق ساڵانە دەگاتە 13 ملیار دۆلار.
محەمەد كازم ئالسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغداد رایگەیاند، هاریكاری بازرگانیی لە نێوان عیراق و ئێران لە ئاستێكی زۆرباشدایە و ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوانیان دەگاتە 13 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا.
وتیشی، ساڵانە ئێران زیاتر لە سێ هەزار كاڵا هەناردەی عیراق دەكات و زۆربەی كاڵاكانیش لە بواری ئەندازیاریی و پیشەسازین و لە چوارچێوەی رێككەوتنە بازرگانییەكاندا ئاڵوگۆڕ دەكرێن.
وتیشی، كۆمپانیاكان دەیان ساڵە باجی گومرگییان لەسەر هەڵگیراوە بە مەبەستی ئاسانكاریی زیاتر لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.