وەزارتی دەرەوەی عیراق دەنگۆی داواكاری ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە ماوەی دوو هەفتەدا رەتدەكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ماوەی دوو هەفتەی بۆ ئێران داناوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكانی لە عیراق.

دەشڵێت، گوایە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق نامەیەكی ترەمپی بە سەركردایەتی ئێران گەیاندووە و ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان كراوە و ئەوان ئەو دەنگۆیە رەتدەكەنەوە و ئەو بابەتە بێ بنەمایە و ئامانج لێی تێكدانی رای گشتییە.