وزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بریارێکی لەناکاوی دەرکرد بۆ سوککردنی سزا ئابووریەکانی سەر سوریا.

وزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە "مۆڵەتێکی گشتی دەرکردووە بۆ کەمکردنەوەی هەندێک لە سزا سەپێندراوەکانی سەر ئەو وڵاتە."

وزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رونیکردەوە کە ئەم بڕیارە لەگەڵ لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵگرتنی سزا سەپێندراوەکانی سەر سوریا یەکدەگرێتەوە.

بەپێی بڕیارەکە، رێگە بە وەبەرهێنانی نوێ و چالاکی کەرتی تایبەت لە سوریا دەدرێت و ئاماژە بەوە دراوە تیایدا؛  "ئەم بڕیارە رێگە بە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان دەدات کە لە سوریا وەبەرهێنان بکەن."