سبەینێ بە ئامادە بوونی هەردوو ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان، لە هۆڵی یاریگای  ئاشتی كۆنفڕانسی بزوتنەوەكە دەبەسترێت.

بە پێی زانیاریەكانی كوردسات نیوز ئامادەكارییەكان لە هەردوو ئاراستەكەوە كۆتای هاتووە و هەردوولا دەستورێكیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت داهاتووی بزوتنەوەكە یەكلایی بكاتەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراقیش؛ خۆیان سەرپەرشتیى کۆنفرانسەکەى بزووتنەوەى گۆڕان دەکەن و لە کۆنفرانسەکەدا پشت بە ژمارەى دامەزرێنەران نابەستن و بەگوێرەى زۆرینەى ئامادەبووانى کۆنگرە بڕیار دەدەن.

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رۆژى 26ـی نیسانى بۆ ئەنجامدانى سێیەمین کۆنفرانسى بزووتنەوەى گۆڕان دیاریکرد کە لە هۆڵى ئاشتى شارى سلێمانى بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى زۆرینەى دامەزرێنەرانى حیزبەکەوە کۆنفرانسەکە رێژەى یاسایى تەواونەکرد و بەکراوەیى بەجێهێڵدرا.