پلەكانی گەرما لە عیراق تا ئاستی نیوەی كوڵان بەرزدەبنەوە، لە هەرێمی كوردستانیش دەگاتە ئاستێكی پێوانەیی.

دەستەی كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ سبەینێ هەینی بڵاوكردەوەو دەڵێت، سێ پارێزگا پلەی گەرمایان دەگاتە نیوەی كوڵان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ هەینی، بەم جۆرە دەبن، سلێمانی، 40 پلە، هەولێر 41 پلە، كەركوك 44 پلەو بەغداد و كەربەلا 46 پلە، نەجەف و بابل و دیوانیە 48 پلە و میسان و ناسریە و بەسرەش 49 پلە تۆمار دەكەن.

هەروەها پێشبینی كردووە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق شەپۆلێكی خۆڵبارینی سوك دروست ببێت و بۆ رۆژانی یەكشەممە كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە.