بازرگانی عیراق: بڕی گەنم لە بازاڕەكاندا گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 500 هەزار تۆن
لاڤە
١٩ی ئایاری ٢٠٢٥
وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت، ئەمساڵ تائێستا نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم خراوەتە بازاڕەوە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، مانگێك لەمەوبەر وەرزی بە بازاڕكردنی گەنم دەستیپێكردووە و تائێستا بڕی گەنم لە بازاڕەكاندا گەیشتووەتە نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار تۆن و بڕەكەش لە زیادبووندایە.
تاڵیب حەسەن بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی پلاندانانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیش بە رۆژنامەكەی وتووە، بەهۆی باران و دابەزینی پلەی گەرما لە مانگی نیساندا، بەرهەمی هەندێك لە پارێزگاكان كاریگەری لەسەر دروستبووە، بۆیە بەشێك لە جوتیاران پرۆسەی بە بازاڕكردنیان دواخستووە، لە پارێزگاكانی واست و دیوانیە و زیقار و بەسرەش، رێژەی بە بازاڕكردنی گەنم گەیشتووەتە 65% بۆ 75%.