كۆمیسیۆن: سبەینێ وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانییەكان كۆتایی دێت
١٩ی ئایاری ٢٠٢٥
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، سبەینێ وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانییەكان كۆتایی دێت و وادەكەش درێژ ناكرێتەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، كۆتایی دەوامی سبەینێ، دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی ئەو حزب و هاوپەیمانییانەی دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكەن، كە بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
جەختیشیكردووەتەوە، ئەو وادەیە جارێكی تر درێژ كراوەتەوە، بەڵام سبەینێ كۆتا وادەیە و درێژ ناكرێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەكانیش كە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆن بڵاویكردووەتەوە، تائێستا 338 حزبی سیاسی تۆماركراون، 106یان دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بكەن و 61 حزبیش لە دامەزراندندان، لە كۆی 66 هاوپەیمانییەش، نۆیان خواستی بەشداری كردنیان دەبڕیوە.