لوتكەی عەرەبی لە بەغداد كۆتاییی هات و راگەیەنراوی كۆتاییش بڵاوكرایەوە
سەعید سەروەت
١٧ی ئایاری ٢٠٢٥
دوای كۆتاییهاتنی لوتكەی عەرەبی راگەیەنراوی كۆتایی خوێنرایەوە و تێیدا جەخت كرایەوە لە رەتكردنەوەی راگواستنی خەڵكی غەززە.
وڵاتانی بەشدار لە 34ەمین لوتكەی عەرەبی لە بەغداد لە راگەیەنراوی كۆتایی لوتكەكەدا جەختیانكردەوە، راگواستنی گەلی فەلەستین لە كەرتی غەززە بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەنەوە و پێویستە دەست بكرێتەوە بە گەڕاندنەوەی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەززە و هانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەدەن فشارەكان زیاد بكەن بۆ راگرتنی خوێنڕشتن لە غەززە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەتوندی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا ئیدانە دەكەن و هیوادارن چارەسەرێكی سیاسی بۆ ئاڵۆزییەكانی سودانیش بدۆزرێتەوە، جەختیشیان كردوەتەوە، ئامانج لە بەڕێوەچوونی لوتكەی عەرەبی یەكخستنی هەوڵەكان و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی وڵاتانی عەرەبییە.