سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ستایشی بەرەوپێشچونەكانی عیراق دەكات،  دامەزراندنی دوو دەوڵەتیش بە چارەسەر بۆ كێشەی نێوان ئبیسرائیل و فەلەستین ناودەبات.

 ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێر گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە وتارێكدا لە 34هەمین لوتكەی عەرەبی رایگەیاند،  عیراق بەرەوپێشچونێكی گەورەی بەدەستهێناوە  لە چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزكردنی دامەزراوەكانیدا، نەتەوەیەكگرتوكانیش پابەندە بە هاوكاریكردنی  بۆ دابینكردنی هاوكاری مرۆیی  و بەرزكردنەوەی تواناكانی لە دەستەبەركردنی مافەكانی مرۆڤدا.

 راشیگەیاند، ناوچەكە و جیهان روبەروی  ئاڵنگاریەكی گەورە بوونەتەوە لە غەززە، چونكە  هیچ شتتێك نابێتە پاساو بۆ ئەو كۆمەڵكوژییەی كە روبەروی گەلی فەلەستین دەبێتەوە،  ئیدانەی هەر هەوڵێكیشی كرد بۆ كۆچپێكردنی زۆرەملێی دانیشتوانی غەززە.

داواشیكرد ، جەنگی غەزە رابگیرێت و ئاشتییەكی بەردەوام لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بەدی بێت.

لەبارەی دۆخی سوریاش سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان وتی،  پاراستنی سەروەری و سەقامگیری سوریا هەنگاوێكی گرنگە و  پێویستە پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتە بكەین، داواشی لەسەرجەم  سورییەكان كرد بەشداربن لەبریاری سیاسی وڵاتەكەیاندا.