ئەمینداری گشتی  كۆمكاری عەرەبی  كێشەی فەلەستین بەكێشەی تەواوی عەرەب  وەسف دەكات، روداوەكانی كەرتی غەززەش بە شەرمەزاری بۆ جیهان وەسف دەكات.

ئەحمەد ئەبوغێت ئەمینداری گشتی  كۆمكاری عەرەبی  لە وتارێكدا لە لوتكەی بەغداد رایگەیاند،  كێشەی فەلەستین نوێنەرایەتی كێشەی گەلی عەرەب دەكات.

 راشیگەیاند، هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەر خاكی فەلەستین و كۆمەڵكوژكردنی گەلەكەی شەرمەزارییە بۆ هەموو جیهان.

 ستایشی هەوڵەكانی میسرو قەتەری كرد لەبەرانبەر هەوڵەكانیان بۆ ئاگربەست لە غەززە.

 سەبارەت بە دۆخی سوریاش ئەمیندای گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەربی ئاماژەی بەوەکرد، سوریا تا ئێستاش  روبەروی ئاڵنگاری دەبێتەوە بە تایبەت لە بونیاتنانەوەی وڵاتەكەیاندا