سەرۆکی چین پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری عیراق و سەرکردە عەرەبییەکان دەکات
زاهیر
١٧ی ئایاری ٢٠٢٥
شی جین پینگ، سەرۆكی چین
سەرۆكی چین پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری عیراق و هەمو وڵاتانی عەرەبی دەكات بۆ بەستنی لوتكەی عەرەبیی لە بەغداد، داواش دەكات كار بكەرێت بۆ بەستنی لوتكەی هاوبەشی چین و وڵاتانی عەرەبی.
شی جین پینگ، سەرۆكی چین رایگەیاند پیرۆزبایی لە د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق و سەرجەم سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبیی كرد بۆ بەبۆنەی بەستنی 34هەمین لوتكەی عەرەبی لە بەغداد و وتی: وڵاتەكەی پێداگریی دەكات لە هەوڵدانی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیەكان و قوڵكردنەوەی متمانەی سیاسی و بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕە هاوبەشەكان.
سەرۆكی چین هیوای خواست هەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ بەستنی دووەم کۆڕبەندی هاوبەشی چینیی- عەرەبیی كە بڕیارە لە ساڵی داهاتو لە چین ببەسترێت و وتیشی ئەو کۆڕبەندە هاوبەشە گرنگە بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان چین و وڵاتانی عەرەبی.