لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد دەستیپێکرد
سام
١٧ی ئایاری ٢٠٢٥
سام
١٧ی ئایاری ٢٠٢٥
ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسك، زنجیرەیەک لە تویتەکانی سڕییەوە کە تیایاندا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپی تۆمەتبارکردبوو بە ئەوەی ناوی لە دۆسیەکانی جێفری ئێپستین دایە کە بە تاوانەکانی "بازرگانیی سێکسیی منداڵان"تاوانبارکراوە.
کاتێک هەوڵ دەدرێت دەستڕاگەیشتن بە یەکێک لەم تویتانە بکرێت، پەیامی "ئەم لاپەڕەیە بوونی نییە" بۆ بەکارهێنەران دەردەکەوێت، کە دڵنیایی لە سڕینەوەکە دەکاتەوە.
وردەکاری گرژی نێوان مەسک و ترەمپ:
لە رۆژی پێنجشەممەدا، مەسك لە سەعات 3:10ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا پۆستێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بانگەشەی بەشداربوونی ترەمپی لە کێشەی ئێپستاین دەکرد، پاشان لە کاتژمێر 4:43ی پاش نیوەڕۆدا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە ترەمپی لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ ئێپستاین نیشاندەدا.
وەڵامی کۆشکی سپی بۆ مەسک:
لەوەڵامی ئەم تۆمەتانەدا، کارۆلاین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی لە ئێوارەی پێنجشەممەدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بانگەشەکانی مەسكی وەک "شتێکی بێبنەما" وەسفکرد.
لیڤیت لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" رونیکردەوە کە "ئەم روداوە ناڕەزایەتیی مەسك دەردەخات لە پڕۆژەی یاسای گەورە کە سیاسەتە دڵخوازەکانی لەخۆناگرێت، لەکاتێکدا سەرۆک سەرقاڵی پەسەندکردنی یاسا مێژووییەکانە کە شکۆ بۆ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە".
دۆسییەکەی ئێپیستین چییە؟
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەدا، هێزەکانی روسیا شارى خارکێڤ، دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینیان بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆردوومان کرد، کە سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارە دەڵێت لەوەتەی جەنگەکە دەستیپێکردووە بەم توندییە شارەکەی نەکراوەتە ئامانج.
لەم چەند هەفتەیەی دواییدا روسیا و ئۆکراین لەحاڵێکدان کە لە بواری دانوستاندا هەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ ئاشتی دەدەن، لە بەرەکانی جەنگیشدا هێرشە توندەکانیان بۆسەر یەکدی زیاتر کردووە.
ئیگۆر تیریخۆف، سەرۆکی شارەوانیی خارکێڤ لە راگەیاندنەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەماوەی یەک کاتژمێر و نیوی بۆردوومانەکەدا زیاتر لە 40 تەقینەوە شارەکەی هەژاندووە.
هەروەها ناوچەی کیفسکیی نیشتەجێبوون کراوەتە ئامانج، کە ئەم هێرشانە بووەتەهۆی کوژرانی پێنج هاووڵاتی و برینداربوونی 17 کەسی دیکە.
لە هەڵوێستێکی پێشوودا، ڤیلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە هەفتەی رابردوودا بەڵێنیدابوو وەڵامی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراین بداتەوە کە چەندین فڕۆکەی سەربازیی روسیایان کردەئامانج و تێکیانشکاندن.
هەوڵەکانی ئاشتی و شکستی دانوستان
لە دانوستانەکانی ئاشتی کە لە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، ئۆکراین داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و بێمەرجی بۆماوەی 30 رۆژ کردبوو و دوایین پێشنیازەکانی خۆی لەمبارەیەوە بە مۆسکۆ دابوو، بەڵام روسیا ئەم داواکارییانەی رەتکردووەتەوە.
لە بەرامبەردا، ئەلێکساندەر ساڤچوک وتەبێژی گروپی هێزەکانی ناوەندیی سوپای روسیا رایگەیاند کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 455 سەربازی ئۆکراین لە چەند هێرشێکدا کوشتووە.
هەروەها دەڵێت لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا توانیویانە 82 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی تێکبشکێنن.
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق دەڵێت هیچ پەیوەندییەكی بە راگرتن و بڕینی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە نییە.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق رەتیكردەوە هیچ پەیوەندییەكی هەبێت بە راگرتنو بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وتیشی ئەوەی بەشێك لە میدیاكانی هەرێم بڵاویانكردووەتەوە كە ئەو هۆكاری بڕینی موچە بووە، دوورە لە راستیەوە.
وتیشی، بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هاوبەشیە، ناكرێت ئەركی یەكێك بەسەر یەكێكی دیكەدا بسەپێنرێت، هەموو عێراقییەكانیش بەبێ جیاوازی ماف و ئەركیان هەیە.
لە قسەکانیدا قەیس خەزعەلی ئاماژەی بە رێژەی هەژاری دا لە هەرێم و وتی، "رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و باشوری عیراق زیاترە. ئامارە رەسمییەکان دەڵێن زۆربەی پەنابەرە عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات، خەڵکی هەرێمی کوردستانن."
هاوکات لە بەشێکیتری قسەکانیدا رەخنەی لە بەرپرسانی هەرێمگرت و وتی؛"حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت رادەستی بەغدا ناکات و بە نرخی خۆڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نافەرمییەکانیش رادەستی بەغدا ناکات."