كۆمیسیۆن وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانییەكانی تا 20ی ئایار درێژكردەوە. 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، تا كۆتایی دەوامی رۆژی سێشەممەی 20ی ئایار، حزب و هاوپەیمانییەكان كە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا بكەن، تۆمار دەكرێن. 

پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند،تا ئێستا 335 حزب بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆماركراون، كە زیاتر لە 100یان حزبی سیاسی كۆنن، 61 حزبیش لە دامەزراندندان و 66 هاوپەیمانیش نیازی بەشداركردنیان هەیە كە پێنجیان هاوپەیمانی نوێن.