سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەڵێت، ئامادەن بۆ هەڵبژاردن لەو رۆژەی دیاریكراوە، خشتەی كاتیش بۆ هەموو قۆناغەكانی هەڵبژاردن دانراوە.

حاكم عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە رووی هونەری و كارگێڕیی و لۆجستییەوە بە تەواوی ئامادەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنن لەو رۆژەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دیاریكردووە.

وتیشی، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا، خشتەیەكی كاتی بۆ هەموو قۆناغەكانی هەڵبژاردن دانراوە، ئامادەكارییەكانیش بەپێی ئەو خشتەیە بەڕێوەدەچن و رۆژی 9ی تشرینی یەكەمیش وەك دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.