د.لەتیف رەشید، لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە وەفدێکی دامەزراوەی ئەوروپا بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان کرد و جەختیلەوەکردەوە کە عێراق لەدوای سەرکەوتنی بەسەر تیرۆریستاندا لەئێستادا لە ئاستە جیاجیاکاندا پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.

لە دانیشتنێکدا د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، جەختیلەوەکردەوە کە عێراق لەدوای سەرکەوتنی بەسەر تیرۆریستاندا لەئێستادا لە ئاستە جیاجیاکاندا پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، بە تایبەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و جیهان و چێژوەرگرتن لە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و ئەزموونی دیموکراسی خۆی.

سەرۆک کۆمار تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە رێگای بەرەوپێشبردنی مافە مەدەنی و دەستووری و مرۆییەکان لە عیراقدا لەڕێگەی بەشداریکردنی لە پێشکەشکردنی پێشنیاری یاساکانی پەیوەندیدار بە ژیانی هاووڵاتیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردن و بەدواداچوونی بەردەوامی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بنەما سەرەتاییەکانی مافەکانی مرۆڤ کە بووە هۆی ئازادکردنی هەزاران دەستگیرکراو و کە حوکمەکەیان تەواو کردووە.

لای خۆیەوە ئەندامانی وەفدی دامەزراوەی ئەوروپا بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار و تێڕوانینە بە نرخەکانی دەربڕی و تەئکیدیان لەسەر پەرۆشی ڕێکخراوەکە کردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ عیراق بەشێوەیەک کە پەیوەندییەکان پتەوتر بکات لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە هەموو ئاستەکاندا.

May be an image of 14 people and text
May be an image of 4 people and text
May be an image of 10 people and the Oval Office
May be an image of 12 people and the Oval Office
May be an image of 13 people, the Oval Office, dais and text
May be an image of 6 people, the Oval Office and text
May be an image of 4 people, the Oval Office and text
May be an image of 12 people, dais and the Oval Office