ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تۆری نیشتیمانی مۆبایل دادەمەزرێنێت
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆمپانیای ڤۆدافۆنی دەستنیشان كرد بۆ ئەوەی هێڵێكی پەیوەندی نیشتیمانیی بۆ مۆبایل دابمەزرێنێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا كۆمپانیای ڤۆدافۆن دەستنیشان كرا، بۆ ئەوەی دەستبكات بە دامەزراندنی هێڵێكی نیشتیمانی مۆبایل بە خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەروەها وەزارەتی گەیاندنی عیراقی راسپارد بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە و رێكارەكانی دامەزراندنی هێڵی پەیوەندی نیشتیمانی مۆبایل.



