سەركردەكانی چوارچێوە لە رێگەی پرۆژە یاسایەكەوە كار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق دەكەن.

ماڵپەڕی "عەرەبی جدید" بڵاویكردووەتەوە، سەركردەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و بە دیاریكراوی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هەوڵەكانیان چڕكردووەتە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، فراكسیۆنەكانی ناو چوارچێوە بە نیازن لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسایەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بخەنەڕوو، بە مەبەستی خێراتركردنی رێوشوێنەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ماڵپەڕەكە راشیگەیاندووە، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو رێككەوتنی سیاسی لەسەركراوە لەنێوان هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و پارتی تەقەدوم و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە مانگی ١٠ـی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە عیراق بەڕێوەبچێت.