لە ئۆپراسیۆنێكدا لە سنووری كەركوك پێنج تیرۆریست كوژراون و "ئەمیری داعش بۆ هەرێمی كوردستان" و شەش تیرۆرستی تریش بە هاوكاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیركران.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناوچەی زەغیتون لە كەركوك بە فڕۆكەی ئێف ١٦ بۆردومانی چەند پێگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان كردووە و دوای بۆردومانەكە تەرمی پێنج تیرۆریست دۆزراونەتەوە.

راشیگەیاندووە، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا چوار جۆری چەك و پشتێنی بۆمبڕێژكراو و شەش بۆمب و چەند جۆرێكی تری تەقەمەنی دەستیان بەسەرداگیراوە و ئۆپراسیۆنەكانیشیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش بەردەوام دەبێت و چڕتریشی دەكەنەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراقیش رایگەیاند، "حەوت تیرۆرست لە دەوروبەری كەركوك بە هاوكاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیركراون كە یەكێكیان ئەمیری داعش بووە بۆ هەرێمی كوردستان بە ناوی ئازاد شاخی".