وەزیری پلاندانانی عیراق داوا لە هاووڵاتیان دەكات هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن
شنیار
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
وەزیری پلاندانانی عیراق داوا لە هاووڵاتیان دەكات هاوكاری تیمەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بكەن و زانیاری دروستیان بدەنێ.
خالید نەجم، وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند، سەرژمێری دانیشتوان گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە رۆڵی دەبێت لە گرەنتیكردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئابوری و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەسەرجەم بوارەكاندا.
هەروەها داوادەكات هاووڵاتیان هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن و زانیاری دروستیان بدەنێ، راشیگەیاند، پرۆسەی سەرژمێری گشتی تا كۆتایی رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق بەردەوام دەبێت.