حسێن عەلاوی- راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بەکەناڵی رەسمی عێراقییەی راگەیاند، دوای سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغداد کە بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان ئەنجامبدرێت، عێراق و تورکیا لێکتێگەیشتن لە چەندین بواری جیاوازدا ئیمزا دەکەن کە دەبێتە بنەمایەک بۆ رێککەوتن لەسەر چوارچێوەیەکی ستراتیژی ھاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ھەردولا دەبێتەھۆی چارەسەری کێشەکان و پێکەوەکارکردنی ھاوبەش بەتایبەت بۆ چارەسەری کێشەکانی وەک ئاو و سنوور و روبەڕوبونەوەی پەکەکە و ھەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە.