عێراق و ناتۆ تاوتوێی مەشقپێکردن و پەرەپێدانی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٤
نوسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، ئەعرەجی لەگەڵ وەفدێکی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ کۆبۆتەوە و لە کۆبونەوەکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ھاوپەیمانیەتیەکە بە تایبەت لە بواری مەشقپێکردن و پەرەپێدانی تواناکانی ھێزە ئەمنیەکان تاوتوێکراوە.
لای خۆیەوە ئەعرەجی دوپاتیکردۆتەوە کە پەیوەندی عێراق بە ناتۆوە پەیوەندیەکی گرنگ و بنەرەتی و ستراتیژیە و چاوەروانیشدەکەن لە داھاتوودا پەیوەندییەکانیان پتەوترببێت.
رونیشیکردۆتەوە کە کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و ناتۆ نابێت .



