ھاوپەیمانی ھێزە نیشتمانییەکان: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەرجی شیعەکان دیاری دەکرێت
لاڤە
٨ی ئازاری ٢٠٢٤
وزاح صەدید سەرۆکی ھاوپەیمانی ھێزە نیشتمانییەکان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، وەرگرتنی ھەر پۆستێکی سیادی لە عێراق بە دەستی شیعەکانە، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەپێی مەرج و قبوڵکردنی لەلایەن پێکھاتەی شیعەوە دەبێت.
وتیشی، سەرکردایەتی راستەقینە لە پێکھاتەی سوننی بوونی نییە و ئەوەشی ھەیە دروشم و بانگەشەی ھەڵبژاردنە.
سەرۆکی ھاوپەیمانی ھێزە نیشتمانییەکان ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر ئوسامە نوجەیفی باشترین کەس بووە کە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەبووە و لە کاتی ئەودا پەرلەمان و عێراق کاریگەرتر بوون، پێشیوایە ئەمریکا ھۆکارە بۆ ھەموو ئەو رووداوانەی لەعێراق روو دەدەن، چونکە بە ھەموو شێوەیەک دەیانەوێت گرەنتی مانەوەی خۆیان بکەن.



