ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەڵوەشاندنەوەی دوو بڕیاری رژێمی بەعس دەکات
شنیار
١٤ی شوباتی ٢٠٢٤
لە ئەگەری پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکەشدا، سەدان ھەزار دۆنم لەو زەویی و موڵکانەی لەلایەن عەرەبی ھاوردەوە لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکە داگیرکراون، بۆ ھاووڵاتیانی کورد و تورکمان دەگەڕێتەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دەستکەوتنی زانیاری و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای تۆمارکردنی لەدایکبووان و مردووان دەکرێت، دوو پڕۆژەیاسای تریش خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەکرێت.



