وەزارەتی پیشەسازیی و کانزاکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، خالید بەتاڵ نەجم وەزیری پیشەسازیی و کانزاکانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دروستکردنی ناوچەیەکی ئابووریی ھاوبەش لەگەڵ سعودیە کردووە کە ئەو ناوچەیە لەسەر سنورەکانی نێوان ھەردوو وڵات دروستدەکرێت، لیژنەکەش لە بریکاری وەزارەتەکانی پلاندانان و نەوت و بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی شارە پیشەسازییەکان پێکھێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە عێراق بەشێوەیەکی سەرەتایی رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دروستکردنی ئەو شارە ئابوورییە ھاوبەشە لەگەڵ سعودیە کە کاریگەری زۆری لەسەر بەھێزبوونی ئابووری ھەردوو وڵات دەبیت.