نوسینگەی رێبوار تەها، ئاشکرایکرد، فەرمان بە موەلیدە ئەهلییەکان کراوە کار بکەنەوە، هاوکات تا چارەسەرکردنی کێشەکەیان، ڕەزامەندی وەزارەتی کارەبا وەرگیراوە بۆ بەرزکردنەوەی پشکی کارەبای نیشتمانیی کەرکوک بۆ 800 مێگاوات.

نوسینگەی رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، رێبوار تەها فەرمانی بە کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک کرد کار بە موەلیدەکانیان بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەزامەندی وەزارەتی کارەباشی وەرگرت، پشکی کەرکوک لە کارەبای نیشتمانی لە 650 مێگاواتەوە بکرێت بە 800 مێگاوات تا کێشەی موەلیدە ئەهلییەکان چارەسەر دەکرێت.