دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەر سەرۆکی حزبێک بە زۆرەملێ نامەی دەستلەکارکێشانەوە بە کاندیدەکانی پڕبکاتەوە و دواتر لە دژیان بەکاریبھێنێتەوە، نایاساییە و پێشێلکردنی دەستوورە، بەوپێیەی ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل دەکەن و ئەو نوێنەرایەتییەش نابێت بچووک بکرێتەوە بۆ کەسایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەشی خستەڕوو، دادگای باڵای فیدراڵی مافی ئەوەی ھەیە بڕیار بدات بۆ کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی نوێنەرێک لە ئەنجومەنی نوێنەران، کاتێک بەپێی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و دەستوور ئەندامێتییەکەی کۆتایی پێدێت.

دادگای فیدراڵی عێراق راشیگەیاند، دۆسییەی کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەندی بە نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی کاندیدەکانەوە ھەیە، کە ناوبراو بە زۆرەملێ بە کاندیدێکی پڕکردووەتەوە و پاشان دوای شێواندن و گۆڕینی ناوەڕۆکی نامەکە، بۆ کۆتایی ھێنان بە ئەندامێتی ئەو کاندیدە بەکاریھێناوە.