بازرگانی عێراق: بەھۆی کۆبوونی ئەلیکترۆنییەوە بەشەخۆراکی نزیکەی یەک ملیۆن کەس بڕاوە
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتەکەیان سورە لەسەر بابەتی بە ئەلیکترۆنیکردن کۆبوونی خۆراک و تەواوکردنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی رێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی کۆبوونی خۆراک لە چوار پارێزگادا دەرکەوتووە نزیکەی یەک ملیۆن ھاووڵاتی ئەو بەرنامەیە نایانگرێتەوە و بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.
ریاز موسەوی دەشڵێت، بەتەواوکردنی بە ئەلیکترۆنیکردنی کۆبوونی خۆراک خەڵکی زیاتر ئاشکرادەکرێن کە بەشەخۆراکی مانگانەیان پێنەدرێت و بەمەش پارە دەگەڕێتەوە و ماددەکان باشتردەکرێن و ئەو ھاووڵاتیانەشی شایەنی ئەو بەرنامەیەن مادەکانیان بەدەست دەگات.