ئەمریکا بەخشینی عێراقی بۆ کڕینی کارەبا و غاز لە ئێران بۆ چوار مانگی دیکە درێژکردەوە
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
لێپرسراوێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرانەکردووە رایگەیاند، ئەمریکا بەخشینی عێراقی بۆ کڕینی کارەبا و غاز لە ئێران بۆ چوار مانگی دیکە درێژکردەوە.
وتیشی، ئەو رێکارە رێگە بەعێراق دەدات پارەکانی بۆ تێچووی ھاوردەی کارەبا لە ئێران بەکاربھێنێت، بەڵام ئێران تەنھا بۆ کڕین دەرمان و لایەنی مرۆیی دەتوانێت ئەو پارەیە بەکاربھێنێت.
لە ئێستاشدا، ١٠ ملیار دۆلاری ئێران کە لە فرۆشتنی کارەبا بە عێراق دەستیکەوتووە، لە بانکەکانی عێراقدایە و بەھۆی سزاکانی ئەمریکاوە ناتوانێت بەکاریبھێنێت.
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، ئەوە ٢١ەمین جارە ئەمریکا بەخشینی عێراق لە سزاکانی ئێران درێژدەکاتەوە.