راوێژکارێکی سەرۆککۆمار : یەکەمجارە لێکتێگەیشتن لەگەڵ تورکیا لەبارەی پرسی ئاو گەیشتبێتە ئاستی ئێستا
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
ھاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری سەرۆککۆمار لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوز رایگەیاند، تورکیا و عێراق گەیشتونەتە قۆناغی پێشکەوتووی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی باڵا لەسەر پرسی ئاو، ئەوەش یەکەمجارە لەماوەی دەیان ساڵدا کە لێکتێگەیشتنی نێوان ھەردوو وڵات بگاتە ئەو ئاستە.
دەشڵێت، ئەم دۆسیەیە گرێدراوی پرسی ئاسایش و ئارامییە و تورکیا لەپاڵ پرسی ئاو پرسی ئارامی و ئاسایشی ھێناوەتە ئاراوە.
ھاوڕێ تۆفیق جەختیکردەوە، عێراق لەبەردەم کێشەیەکی گەورەیی ژینگەیی ئابوری و دیموگرافی راستەقینەدایە، دەبێت بە شێوازی دیبلۆماسی لەگەڵ تورکیا و ئێران کێشەی بەردانەوەی ئاو چارەسەر بکات.



