دادگای فیدڕاڵی پشتیووانی لە بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی ماددە كحولییەكان دەكات
٢٨ی ئابی ٢٠٢٣
رۆژی یەکشەممە دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی ژمارەیەک سکاڵا کۆبووەوە، یەکێک لە سکاڵاکان تایبەتە بە داھاتی شارەوانییەکان و ھاوردەکردنی ماددە کحولییەکان، کە سکاڵاکارەکان داوای ھەڵوەشاندنەوە و بە نادەستووری ناساندنی ماددەی ١٤ی ئەو یاسایە دەکەن، کە بەپێی ئەو ماددەیە کڕین و فرۆشتن و بازرگانی و ھاوردەکردنی ماددە کحولییەکان لە عێراق قەدەغەیە، بەڵام دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵاکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو ماددەیە ھیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ دەستووردا نییە.
دادگای فیدڕاڵیی عێراق راشیگەیاند، ھەر کەسێک سەرپێچیی ماددەی ١٤ بکات، بە پێبژاردن سزا دەدرێت، کە بڕەکەی لە ١٠ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٢٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.


