حکومەتی عێراق کار بۆ دامەزراندنی ٧٠ باڵیۆز دەکات
٦ی ئابی ٢٠٢٣
جەبار کنانی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای کرد، وەزارەتی دەرەوە بەمنزیکانە نزیکەی ٧٠ باڵیۆزی "شایستە" بۆ نوێنەرایەتییکردنی عێراق لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە، لە سەرانسەری جیھان دادەمەزرێنێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی دەرەوە، عێراق ٨٨ باڵیۆز و کونسوڵو و نوێنەری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.


