چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنوری پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە
٥ی ئابی ٢٠٢٣
رێکخراوی شەھیدانی عێراق رایگەیاند، سێ گۆڕی بە کۆمەڵ لە باشووری ھیت و سەقلاویە و فەیاز لە نزیک فەلووجە و، گۆڕێکی تر لە ناوچەی تاش لە پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە و پشکنین دەستپێکردوە، پلان بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەکان دادەنرێت.
رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا دیار نییە، ئەو گۆڕانە پەیوەنییان بە رێکخراوی داعش ھەیە، یاخود دەگەڕێنەوە بۆ تاوانەکانی سەردەمی رژێمی بەعس.


