لیستی موچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە
بڵند
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی لیستەکە لە رۆژی یەکشەممەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی و چوار رۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکە رۆژی یەکشەمە دەستبەدابەشکردنی دەکرێت و رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم پێشتر رایگەیاندبوو، 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆران بۆ هەرێم نێردراوە، بەڵام بەهۆی تەواو بونی دەوامی رەسمی وەزارەتەکەیان رێکاری وەرگرتنەکەی دەکەوێتە سبەینێ پێنجشەممە.
دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردبوو، وەک مانگەکانی رابردوو، عیراق 120 ملیار دیناری لە کۆی تەمویلی موچە بڕیوە و بەهۆی رێکارەکانەوە، دابەشکردنی دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە.


