عەماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت پێویستی بە جێبەجێکردنی دوو مەرجە، وتیشی، پێویستە سەرەتا بودجەیەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن تەرخان بکرێت و دواتر یاسای ھەڵبژاردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربچێت، راشیگەیاند، ئەو جۆرە یاسایانە ئاڵۆزن و جێبەجێکردنیان کاتی دەوێت، بەڵام ئەگەر یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەربچێت و بودجەش بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن تەرخان بکرێت، ھەڵبژاردن لە ماوەی ساڵێکدا دەکرێت.

بە پێی کارنامەی حکومەی نوێی عێراق، پێویستە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەی سێ مانگدا ھەموار بکرێتەوە و لە ماوەی ساڵێکدا ھەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت، بەڵام بە بۆچوونی چاودێران قورسە لە ماوەی ساڵێکدا ھەڵبژاردن بکرێت.