عەممار حەکیم لە وتارێکدا رایگەیاند، حکومەتی نوێی عێراق، لە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی گرنگدایە و پێویستە بە بەرپرسیارێتییەکانی بەرامبەر گەل ھەستێت.

حەکیم وتیشی، ئەوان بڕیاریانداوە بەشداری لە حکومەتی نوێدا نەکەن، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دەرئەنجامە خراپەکانی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ساڵی رابردوو، بەڵام پاڵپشتی حکومەتەکە دەکەن و دژی نەبن.

بە وتەی عەممار حەکیم، حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی ھەموو پێکھاتە و رەگەزەکانی سەرکەوتنی تێدایە، وەک بوونی پارە و سەقامگیری و ئیرادەی ھەرێمی و نێودەوڵەتی، کە "رەنگە یەکەمجار بێت ئەو ئیرادەیە ئەوەندە بە روونی دەربکەوێت.

٢٧ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، متمانەی بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی و ٢١ وەزیری کابینەکەی بەخشی.