بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ١٠ مانگی رابردووی ئەمساڵدا ١٣ ھەزار و ٦٨٠ کەس لەسەر بەکارھێنان و بازرگانیکردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون کە ٣٥٠ مێردمنداڵ و ١٩٠ ژنیان تێدایە و دەستیش بەسەر ٣٦٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر و ١٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار حەبی جۆراوجۆری ھۆشبەردا گیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنھا لە مانگی رابردوودا ھەزار و ٣٨٠ کەس لەسەر بەکارھێنان و بازرگانیکردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون، جەخیشتکردوەتەوە، ھاوکاری و پێدانی زانیاری لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بە ھێزە ئەمنییەکان، ھۆکارێکی سەرەکی روبەڕوبوونەوەی بەکارھێنەر و بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکانە.