محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چینە ھەژار و کەمدەرامەتەکان بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی جیھان، بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە بەشە خۆراکی مانگانە دەبەستن.

محەمەد شیاع سودانی راشیگەیاند، ئەرکی حکومەتە گەرەنتی دابینکردنی خۆراک بۆ چینە ھەژارەکان بکات و وەزیری بازرگانیشی راسپارد، کار بۆ باشترکردنی کوالێتی خواردەمەنییەکان و زیادکردنی ماددە خۆراکییەکان بکات.

ھاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبوونەوەی تیمی کاری خزمەتگوزاری و ئەندازیاریی حکومەتی کرد و رایگەیاند، حکومەت سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، داواشی کرد پەلە بکرێت لە دۆزینەوەی چارسەری راستەقینە بۆ کێشە خزمەتکوزارییەکان.