کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، چەند نموونەیەک لە جۆری برنجی ئەمریکی ھاوردەکراو لە تاقیگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵ وەرگیراوە بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکرێت بە مەبەستی دڵنیا بون لە باشی جۆری برنجەکە لە رووی تەندروستی و شیاوییەوە و دواتر بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

راشیگەیاندوە، لە ئێستادا ٤٤ ھەزار تۆن برنجی ئەمریکی ھاوردەکراوە و بڕیارە لەگەڵ سەبەتەی خۆراکی مانگانە بەسەر ھاوڵاتیان دابەش بکرێت.