عەلی سیستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
عەبدولمەھدی کەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵا جەخت لەوە دەکاتەوە، ھەمووان بە تایبەت بەرپرسان لە حکومەت رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و بەبێ جیاکاری و تەنھا وەک عێراقی مامەڵە بکەن لەگەڵ ھاووڵاتیانی سەرجەم ئاین و مەزھەبەکان.
ئامۆژگاریش دەکات، لەگەڵ خاوەن ئاینەکانی تر بە رێزگرتن و ئاشتی بژین و ھەر لایەک رێز لە بنەماکانی ئەویتر بگرێت و دوور بن لە توندوتیژی و توندڕەویی.
عەبدولمەھدی کەربەلائی رونیشیکردووەتەوە، سیستانی داوای بەردەوامبوون دەکات لەسەر بایەخدان بە دادپەروەری و بنەماکانی پێکەوەژیان و رەتکردنەوەی ھەر کارێکی ھاندەر بۆ ئیستیفزازی ئەوانی تر ، ھەروەک داوای دوورکەوتنەوە دەکات لە ھەرشتێک ھانی وروژاندنی توندوتیژی میدیایی و فکری دەدات.



