سودانی ھۆکاری  بڕیارەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی دامەزراندنەکان پێچەوانەی یاسای دادگای فیدراڵیین  کە دەڵێت حکومەتی کار بەڕێکەی دەسەڵاتی دەرکردنی فەرمانی دامەزراندنی نیە.

ھاوکات وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەرچوون لە نێویاندا بڕیاری ٢٨٠ی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر لە دوای٨ی تشرینی یەکەمی  ساڵی ٢٠٢١ دەریکردوون و پەیوەستن بە پڕکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکان.