ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
ئایار
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
محەمەد سەیھوود پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی پەیوەست بە دەنگدان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکان و ئەرکە چاودێری و یاسادانانەکانی دەکاتەوە.
بە وتەی محەمەد سەیھوود، لە ئەولەویەتی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتدایە لە ماوەی داھاتوودا، یاسای بودجەی گشتی ساڵی داھاتوو ئامادەبکەن و ئەوەندی بکرێت بە خێرایی دەنگی لەسەر بدەن.
رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و متمانەی بە کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەخشی.



