محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، تۆڕەکانی بە قاچاغبردنی نەوتیان سزادا و فەرمانی دەستگیرکردنیانی ئەو مافیایانەی جێبەجێکرد کە مافی عێراقییەکان دەدزن، لەو چوارچێوەشدا گەورەترین تۆڕی بە قاچاغبردنی نەوتیان لە پارێزگای بەسرە ھەڵوەشاندەوە و ھەرگیز کەمتەرخەمی ناکەن و شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ھەموو جۆرە جیاوازەکان.

ھەر لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێشوەخت لیژنەی ھەماھەنگی و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییان لەگەڵ دەزگا ئەمنییە نیشتمانییەکان پێکھێنا و لیژنەکە لێکۆڵینەوەی کرد و ئەندامانی بازرگانیکردنی نایاساییان بە بەرھەمە نەوتییەکان دەستگیرکرد.